Sefa Şahin
09 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2023
ئەنقەرە – AA
سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا (AFAD) رایگەیاند ٢١ هەزار و ٦٢٢ کابینەی دیکە بۆ زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکانی ٦ی شوبات لە پارێزگای ماڵاتیا دادەندرێت.
سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی بەمەبەستی دابینکردنی شوێنی مانەوە بۆ زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکان لە ماڵاتیا بەردەوامن لە دانانی کابینە.
بۆ ئەم مەبەستە بەرنامە بۆ ئەوە داندراوە کە ٢١ هەزار و ٦٢٢ کابینەی دیکە بۆ زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکانی ٦ی شوبات لە ماڵاتیا دابندرێن کە ١٨ هەزار و ٨٩٦یان لە ٣٦ خاڵ لە شاری ماڵاتیا و دوو هەزار و ٧٢٦ کابینەیشیان لە شارۆچکەکانی پارێزگای ماڵاتیا دادەندرێت.