Fakhradin Ibrahim Mohammad
17 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2026
سەرۆکوەزیرانی عێراق عەلی فالح زەیدی فەرمانی کرد بە دروستکردنی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەبارەی هێرشەی دڕۆنییەکەی ئەمڕۆی هەولێر.
لەبارەی هێرشە دڕۆنییەکەی سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێم مەسرور بارزانی و شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆکی ئاژانسی ئاسایش و هەواڵگری (پاراستن)ی لە هەولێر، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی کرد بە دروستکردنی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە.
لە فەرمانەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای کردووە کە بە زووترین کات لەبارەی هێرشەکە لێکۆڵینەوە بکرێت و هەموو ڕەهەندەکان و هۆکارەکانی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێت.
دژەتیرۆری ھەرێمی کوردستان-عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٦ لە کاتژمێر ٠٠:٢٨، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-١١٠) لە دیوی سنووری ئێرانەوە ئاراستەی بارەگای نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمام سەربە پارێزگای ھەولێر کراون.
هێرشەکە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە.