Kaan Bozdoğan
09 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2023
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "یەکەم مانگی دەستکردی چاودێریی İMECE کە بە توانای نیشتمانی خۆمان بەرهەممان هێناوە، ١١ی نیسان رەوانەی رێڕەوی خۆی لە بۆشایی ئاسماندا دەکەین".
ئەردۆغان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی رایگەیاند، یەکەم مانگی دەستکردی چاودێریی İMECE کە بە توانای تورکیا کە بە توانا نیشتمانییەکانیان بەرهەمیان هێناوە، ١١ی نیسان رەوانەی رێڕەوی خۆی لە بۆشایی ئاسماندا دەکەن.
سەرکۆماری تورکیا جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە رێگای سەرچاوە مرۆییەکان، دەرفەتە رەخساوەکان و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووەوە بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانی بۆشایی ئاسمان.
ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا دیمەنی تایبەتمەندییەکانی مانگە دەستکردەکە و ئەو هێمایەی گوزارشت لە ئاڵای تورکیا دەکات بڵاوکردووەتەوە.