Hemin Othman Mohammed
18 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2026
ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی سووتەمەنی لە ناحیەی تانجەرۆی سەر بە پارێزگای سلێمانی کەوتەوە و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە شوێنی ڕووداوەکەوە دەستکەوتووه، ئاگرەکە بە هۆکارێک کە هێشتا دیار نییە لە کۆگایەکی سووتەمەنی کەوتووەتەوە کە دەکەوێتە نزیک شاڕێی ١٠٠ مەتریی سلێمانی.
دوابەدوای کەوتنەوەی ئاگرەکە، بڵێسەی ئاگر و دووکەڵێکی چڕ ئاسمانی ناوچەکەی گرتەوە.
دەستبەجێ دوای ئاگادارکردنەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و فریاگوزاری ڕەوانەی ناوچەکە کران و، هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەستپێکرد.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕووداوهكه هیچ زیانێکی گیانی لێنهكهوتووهتهوه و تەنیا زیانی ماددی بەر کۆگای سووتەمەنییەکە کەوتووە.