توركيا

وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان: "خەڵکی سلێمانی دۆستی تورکیان. خەڵکێک نین کە یارمەتیدەری ڕێکخراوی تیرۆریستی بن"

وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان: "ڕێبەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی و تیمەکەیان، بەهۆی ئەو پەیوەندی و هاوکارییەی لەگەڵ پەکەکە هەیانە، بۆ ئێمە نەک هەر کێشە، بەڵکو هەڕەشەیان بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی تورکیا دروست کردووە".

Muhammet Tarhan  | 18.03.2024 - نوێکردنەوە : 18.03.2024
وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان: "خەڵکی سلێمانی دۆستی تورکیان. خەڵکێک نین کە یارمەتیدەری ڕێکخراوی تیرۆریستی بن"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان ڕایگەیاند، تورکیا سوورە بە مەبەستی دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا هەموو ئامرازەکانی بەردەستی لە سیاسەتی دەرەوە بە شێوەی هەماهەنگ بەکار بێنێت.

هاکان فیدان لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا، لەبارەی پرسەکانی پەیوەندیدار بە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا قسەی کرد.

لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە عێراق، وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان ڕایگەیاند، "ئاواتی ئێمە ئەوەیە کە هاوڕێیانمان لە سلێمانی لەو ڕێگە هەڵەیەی کە گرتوویانەتە بەر، هەرچی زووە پاشەکشە بکەن. وەک ئەوەی لە مێژوودا بووە، لەگەڵ تورکیا دۆست بن و بە یەکەوە بجولێینەوە".

هاکان فیدان وەبیری هێنایەوە کە پێویستە هەموو بە یەکەوە لە هەولێر، سلێمانی، بەغدا، کەرکووک و مووسڵ، ڕێگەنەدەن بە ڕێکخراوی تیرۆریستی و گوتی، "ئیتر دەبێ ئەوانە لە کۆی سیستەمەکە دەربخەین. ئەو ڕێکخراوانە تەمەنیان کۆتایی پێ هاتووە. ئەو شارانەی ناومان هێنان، شاری مێژوویین و پێشترین ڕووبەڕووی تیرۆر بوونەتەوە و لەمەولاوەش دەتوانن".

لەبارەی هەرچەشنە ڕێکارێک لە داهاتوودا، فیدان گوتی:

"ئێوە کاتێک من یارمەتی دەدەمە دوژمنەکەتان، چی دەکەن؟ لەم بارەیەوە زۆر ڕوون و ئاشکراین. ئەوە ئەرکی منە کە ڕێگری لەو دوژمنەکەم بکەم کە کەڵکت لێ وەردەگرێت. من ئەوە دەکەم. لە کاتێکدا کە ئەوەش دەکەم، فێڵ لە تۆ ناکەم و تەڵە بۆ تۆ دانانێمەوە، بە ئاشکرا پێت دەڵێم. واز لەوە بێنە. ئەوە دژی تۆ نییە، دژی کەس نییە. خەڵکی سلێمانی دۆستی تورکیان. خەڵکێک نین کە یارمەتیدەری ڕێکخراوی تیرۆریستی بن".

هاکان فیدان گوتیشی، "ڕێبەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی و تیمەکەیان، بەهۆی ئەو پەیوەندی و هاوکارییەی لەگەڵ پەکەکە هەیانە، بۆ ئێمە نەک هەر کێشە، بەڵکو هەڕەشەیان بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی تورکیا دروست کردووە".

فیدان گوتیشی، "تورکیا سوورە بە مەبەستی دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا هەموو ئامرازەکانی بەردەستی لە سیاسەتی دەرەوە بە شێوەی هەماهەنگ بەکار بێنێت".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın