توركيا

وەزیری تەندروستی لە نەخۆشخانە سەردانی بریندارانی بوومەلەرزەکەی باڵکئەسیری کرد

Emrullah Cesur  | 11.08.2025 - نوێکردنەوە : 11.08.2025
وەزیری تەندروستی لە نەخۆشخانە سەردانی بریندارانی بوومەلەرزەکەی باڵکئەسیری کرد

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری تەندروستی تورکیا، کەمال مەمیشئۆغڵو سەردانی ئەو زیانلێکەوتووانەی بوومەلەرزەکەی کرد کە لە باڵکئەسیر برینداربوون و چارەسەریان بۆ دەکرێت.

لە پۆستێکیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، مەمیشئۆغڵو باسی لەوە کرد سەردانی ئەو هاوڵاتیانەی کردووە کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی باڵکئەسیرەوە برینداربوون و، لە نەخۆشخانەی زانکۆی باڵکئەسیر و نەخۆشخانەی حکوومی باڵکئەسیر و نەخۆشخانەی شاری ئەتاتورک لە باڵکئەسیر چارەسەر وەردەگرن.

لە کاتی سەردانی بریندارەکاندا مەمیشئۆغڵو ڕایگەیاند: "چاومان بە بریندارەکان و خێزانەکانیان کەوت، هیوای زوو چاکبوونەوەمان بۆ خواستن. هیوادارین بە زووترین کات بگەڕێنەوە ماڵەوە. خودای گەورە شیفایان بدات".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın