توركيا

لێدوانی وەزیری ناوخۆی تورکیا یەرلیکایا لە بارەی بوومەلەرزەکەی باڵکئەسیر

Ayşe Şensoy Boztepe, Hatice Özdemir Tosun  | 11.08.2025 - نوێکردنەوە : 12.08.2025
لێدوانی وەزیری ناوخۆی تورکیا یەرلیکایا لە بارەی بوومەلەرزەکەی باڵکئەسیر Mustafa Yılmaz

Balikesir

باڵکئەسیر - AA

وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا، سەبارەت بەو بوومەلەرزەیەی بە گوڕی ٦،١ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە قەزای سندرگی پارێزگای باڵکئەسیر ڕوویدا، ڕایگەیاند: "سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری لە باڵکئەسیر و داواکارانی گشتییمان لە سندرگی ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن. پاش وەرگرتنی نموونە لەوێ واتە هەرچی پێویست بێت سەبارەت بە پڕۆسەی دادوەری بە خێرایی تەواو دەکرێت و ئێمەش دەست بە هەڵگرتنی داروپەردووە ڕووخاوەکان دەکەین".

یەرلیکایا لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای سندرگی، بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا و، ئاماژەی بەوە کرد کە دوای بوومەلەرزەکە هەموو دەزگا و دامەزراوەکان بە خێرایی گەیشتوونەتە قەزاکە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا یەرلیکایا، ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئافادەوە ٢٠ ملیۆن لیرەیان بۆ خەرجییە بەپەلەکان تەرخانکردووە و، ڕایگەیاند: "سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری لە باڵکئەسیر و داواکارانی گشتییمان لە سندرگی ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن. پاش وەرگرتنی نموونە لەوێ واتە هەرچی پێویست بێت سەبارەت بە پڕۆسەی دادوەری بە خێرایی تەواو دەکرێت و ئێمەش دەست بە هەڵگرتنی داروپەردووە ڕووخاوەکان دەکەین''.

گوتیشی: "دەستبەجێ بەیانی ٥٠ تیم دروستکران. بە گشتیی ٥٠ تیم دەستیان بە کارەکانی دیاریکردنی زیانەکان کردووە، لەوانەیش ١٦ تیمیان لە حەوت گەڕەکی ناوەندی شار و ٣٤ تیمیان لە ٦٨ گەڕەکی گوندەوارەکان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın