بەهۆی ڕوودانی بوومەلەرزە و تسۆنامییەوە، لە ناوچەی کامچاتکا لە ڕووسیا باری نائاسایی ڕاگەیاندرا

Moskova
مۆسکۆ - AA
پارێزگای ناوچەی ساخالین لە ڕووسیا بڵاویکردەوە، بەهۆی ڕوودانی بوومەلەرزە و تسۆنامییەوە باری نائاسایی لە ناوچەی کامچاتکا ڕاگەیاندراوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی پارێزگای ناوچەی ساخالین، پارێزگاری ناوچەکە، ڤالێری لیمارێنکۆ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باری لەناکاو ئەنجامداوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بە فەرمانی لیمارێنکۆ، باری نائاسایی لە شاری سێڤێرۆ-کوریلسک لە کامچاتکا ڕاگەیاندراوە کە بوومەلەرزە و تسۆنامی تێدا ڕوویدا.
ئاماژە بەوەیش کرا لە سێڤێرۆ-کوریلسک کە ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی دوو هەزار و ٤٠٠ کەسە، هیچ کەسێک بەهۆی تسۆنامییەوە گیانی لەدەست نەداوە و خەڵکەکە بۆ شوێنی پارێزراو گواستراونەتەوە.