ڕووسیا: "پابەندین بە چارەسەری ئاشتییانە بۆ پرسی ئۆکراینا"
گوتەبێژی سەرۆکایەتی ڕووسیا، دیمیتری پێسکۆڤ ڕایگەیاند کە پێویستە، بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا لە میانی پرۆسەی چارەسەری ئاشتییانە بۆ پرسی ئۆکراینا، دەستەبەر بکرێن.

Moskova
مۆسکۆ ــ AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی ڕووسیا (کرملین)، دیمیتری پێسکۆڤ ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پابەندە بە چارەسەری ئاشتییانە بۆ پرسی ئۆکراینا و ئاماژەی بەوەشدا کە پێویستە، بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا لە میانی پرۆسەکەدا، دەستەبەر بکرێن.
پێشتر سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ٥٠ ڕۆژی وەک مۆڵەت دیاری کردبوو، بۆ ئەوەی ئاگربەست لە ئۆکراینا ڕابگەیەندرێت.
دیمیتری پێسکۆڤ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا گوتی: "ئێمە ئاگاداری لێدوانەکەی سەرۆک ترەمپ بووین، لەئێستادا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان لە ئۆکراینا بەردەوامن".
باسی لەوەش کرد کە ڕووسیا پابەندە بە چارەسەری ئاشتییانە بۆ پرسی ئۆکراینا و گوتی: "پێویستە، بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا لە میانی پرۆسەکەدا، دەستەبەر بکرێن".
ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و مۆسکۆ لە ئاستێکی مامناوەندایە و ڕایگەیاند: "ئێمە دەمانەوێت دینامیکییەکی بەھێزتر ببینین و دەبێت ھەردوولا دەرفەت بڕەخسێنن بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەکە و ھیوادارین ئەوە ڕووبدات."