پێشنیاری وەزیری وزەی تورکیا لە بارەی میکانیزمی نوێ بۆ کارکردنی هێڵی بۆری نەوتی تورکیا-عێراق بە تەواوی توانا
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا: "لە هێڵی بۆری نەوتی عێراق-تورکیادا توانای گواستنەوەی ١،٥ ملیۆن بەرمیل نەوت هەیە. لە ئێستادا هیچ گواستنەوەیەکی نەوت نییە. تەنانەت کاتێکیش نەوت دەگواسترایەوە هیچ کات بە تەواوی توانا نەبووە".

Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، ئاڵپارسلان بایراکتار ئاماژەی بەوە کرد هێڵی بۆری نەوتی خاوی تورکیا-عێراق ڕۆژانە توانای گواستنەوەی ١،٥ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە، بەڵام هیچ کات بە تەواوی توانای بەکارنەهاتووە و، ڕایگەیاند: "ئێمە لە ساڵانی ڕابردوودا وەبەرهێنانی زۆرمان کرد بۆ ئەوەی ئەم هێڵی بۆریە بە کارایی بهێڵدرێتەوە. لە ڕەشنووسی ڕێککەوتنە نوێیەکەدا گوتمان کە پێویستە میکانیزمێک هەبێت بۆ ئەوەی ئەم هێڵی بۆریە بە تەواوی (بە تەواوی توانای خۆی) بەکاربهێنرێت".
دوای کۆبوونەوەی کابینەی سەرۆکایەتی کۆمار کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بەڕێوەچوو، بایراکتار لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان باسی لەوە کرد لە ڕابردوودا وەبەرهێنانی زۆر کراوە بۆ ئەوەی ئەو هێڵی بۆریە بە کارایی بهێڵدرێتەوە.
بایراکتار ئەوەی وەبیرهێنایەوە دوای کۆبوونەوەی ئۆپێک لە ڤیەننا لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق، حەیان عەبدولغەنی کۆبوونەتەوە و، باسیان لەو هێڵی بۆرییە کردووە.
گوتیشی: "لە هێڵی بۆری نەوتی خاوی تورکیا-عێراقدا، توانای گواستنەوەی ١،٥ ملیۆن بەرمیل نەوت هەیە. لە ئێستادا هیچ جۆرە گواستنەوەیەکی نەوت نییە. تەنانەت کاتێک نەوت گواستراوەتەوە، هیچ کات بە تەواوی توانای خۆی نەبووە. ئێمە لە ساڵانی ڕابردوودا وەبەرهێنانی زۆرمان کرد بۆ ئەوەی ئەم بۆرییە بە کارایی بهێڵدرێتەوە. لە ڕەشنووسی ڕێککەوتنە نوێیەکەدا گوتمان پێویستە میکانیزمێک هەبێت بۆ ئەوەی ئەم بۆرییە بە تەواوی (بە تەواوی توانای خۆی) بەکاربهێنرێت. ئەو دەقەی کە ناردوومانە لەو چوارچێوەیەدایە''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن