Tuğba Altun
21 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی لەسەر داوای لایەنی ئەمریکا لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی، ئەنتۆنی بلینکن ئەنجامیدا، دوایین دۆخی دانوستانەکانی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیلی تاوتوێ کرد.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئۆنجو کەچەلی لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە کە فیدان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بلینکن ئەنجامداوە.
لە بڵاوکراوەکەدا باس لەوە کراوە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی لەسەر داوای لایەنی بەرامبەر ئەنجامدراوە دوایین دۆخی دانوستانەکانی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کراوە.