İbrahim Toprak
20 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2024
باتمان - AA
لە ئاکامی پێکدادانی بارهەڵگرێک و پیکابێکدا لە باتمان، چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
ڕووداوەکە لە نزیک گوندی سامانیۆڵو لەسەر ڕێگای کۆزڵوک لە باتمان ڕوویدا.
دوا بە دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمەکانی بەهاناوەچوونی بەپەلەی تەندروستیی، ئاگرکوژێنەوە، ئافاد و جەندرمە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.
لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا شۆفێری پیکابەکە کە مەدەنی ئیبا-ی تەمەن ٥٢ ساڵان، لەگەڵ ڕەمزیە ئیبا ٥٨ ساڵ و مەنسورە گولەر گیانیان لەدەستدا و، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی نەسلیها ئیبا ١٨ ساڵ بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری باتمان، بەڵام سەرەڕای هەموو هەوڵەکان نەتوانرا ڕزگار بکرێت و گیانی لەدەستدا.
تیمەکانی جەندرمە دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە کرد و، ئاماژە بەوە کرا کە ئەوانەی لەو ڕووداوی هاتوچۆیەدا گیانیان لەدەستداوە، لە قەزای سیلڤانی دیاربەکرەوە بەرەو ماردین چوون بۆ بەشداری کردنی لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیرییدا.