توركيا

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "تەرمی هاوڕێیانی قارەمانی ئازیزمان دۆزرانەوە بڕیارە ئەمڕۆ بهێنرێنەوە بۆ وڵاتەکەمان"

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "تەرمی هاوڕێیانی قارەمانی ئازیزمان دۆزرانەوە، بڕیارە ئەمڕۆ بهێنرێنەوە بۆ وڵاتەکەمان".

Utku Şimşek, Yusuf Soykan Bal  | 13.11.2025 - نوێکردنەوە : 13.11.2025
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "تەرمی هاوڕێیانی قارەمانی ئازیزمان دۆزرانەوە بڕیارە ئەمڕۆ بهێنرێنەوە بۆ وڵاتەکەمان"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، سەبارەت بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە بارهەڵگرە سەربازییەکە لە سنووری جۆرجیا-ئازەربایجان، ڕایگەیاند: ''تەرمی هاوڕێیانی قارەمانی ئازیزمان دۆزرانەوە، بڕیارە ئەمڕۆ بهێنرێنەوە بۆ وڵاتەکەمان''.

لە دوای کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانە بۆ خستنەڕووی زانیارییەکان، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی سەبارەت بە ڕووداوی فڕۆکەی سەربازیی بارهەڵگری C-130ی کە لەسەر سنووری ئازەربایجان-گورجستان کەوتە خوارەوە، دایەوە.

سەبارەت بە دۆزینەوەی تەرمی سەربازە شەهیدەکان کە لە ناو فڕۆکەکەدا بوون، لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "تەرمی هاوڕێیانی قارەمانی ئازیزمان دۆزرانەوە، بڕیارە ئەمڕۆ بهێنرێنەوە بۆ وڵاتەکەمان".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە بڵاوکردنەوەی ناسنامەی سەربازە شەهیدەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتییدا کراوە لە پێش ڕاگەیاندنی فەڕمی و، هاتووە: "ئەو هەژمارانەی زانیاریی ناسنامەی شەهیدەکانیان بڵاوکردووەتەوە پێش ئەوەی بە فەڕمی ڕابگەیەندرێت، دەستنیشان کراون و سکاڵای یاسایان لەسەر تۆمار کراوە".

سەبارەت بە دۆزینەوەی سندوقی ڕەشی فڕۆکەکە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: "ئامێرەکانی FDR و CVDR کە بە سندوقی ڕەشی فڕۆکەکە ناسراون، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە هێنراونەتەوە بۆ وڵاتەکەمان و لە ئەنقەرە دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە".

هەروەها لە بارەی گەشتی فڕۆکەکەانی جۆری C130، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: "وەک ڕێکاری خۆپارێزیی، لە ١٢ی تشرینی دووەمەوە گەشتەکانی فڕۆکەکانی C130مان ڕاگیراون. گەشتی ئەو فڕۆکانەی پشکنینی تەکنیکی وردیان تەواو دەبێت، سەرلەنوێ دەستپێدەکاتەوە".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın