تورکیا ناسنامەی ئەو سەربازانەی بڵاوکردەوە کە لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بارهەڵگرەکەی لە سنووری ئازەربایجان-جۆرجیا شەهیدبوون
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، زانیاری دەربارەی ناسنامەی ئەو سەربازانەی بڵاوکردەوە، کە لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بارهەڵگرە سەربازییەکەی جۆری C130 لە سنووری ئازەربایجان-جۆرجیا، شەهیدبوون.
لە ڕاگەیاندراوێکیدا لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی، وەزارەتەکە زانیاری لە بارەی ناسنامەی سەربازە شەهیدەکان بڵاوکردەوە.
هاوکات وەزیری بەرگریی تورکیا، یاشار گولەر لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا ڕایگەیاند: "هاوڕێ چەکدارە قارەمانەکانمان، لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥دا، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە بارهەڵگرەکەمان لە جۆری C130 کە لە ئازەربایجانەوە بەرەو وڵاتەکەمان گەشتی دەکرد، لە سنووری ئازەربایجان-جۆرجیا شەهیدبوون. بە ناوی خۆم و گشت کارمەندانی وەزارەتی بەرگرییەوە داوای لێخۆشبوون لە خودا بۆ شەهیدەکانمان دەکەم و، سەرەخۆشی لە کەسوکارە بەڕێزەکانیان و گەلە ئازیزەکەمان دەکەم".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
