Ulaş Güven
04 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2019
هەکاری - AA
گەنجێکی شارۆچکەی یوکسەکۆڤا سەربە هەکاری بەناوی بەردان تونەر لە کەلوپەلی تێکشکاو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دروستکردووە کە توانای هەڵگرتنی چوار کیلۆگرام قورسایی هەیە و نزیکەی ٣٠ خولەک لە ئاسماندا دەمێنێتەوە.
تونەری ١٩ ساڵ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شارۆچکەی یوکسەکۆڤا نیشتەجێیە و هەر لەو گەڕەکەدا لە کەلوپەلی تێکشکاو فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە میانی چوار مانگدا دروست دەکات.
تونەر ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو حەزی بە تەکنەلۆجیا هەیە و لەنێو باخچەی ماڵەکەیدا دەستیکردووە بە فڕاندنی فڕۆکەکە، دواتر وای لێکردووە کە بەرامبەر رەشەبا زیاتر خۆی بگرێت.
ئەو گەنجە باس لەوە دەکات ماوەیەکی زۆر بوو سەرقاڵی توێژینەوە بووە لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بە هۆی ئەوەی کە توانای ماددی نەبووە دانەیەک بکرێت، بڕیاری داوە خۆی دروستی بکات.
تونەر باس لەوە دەکات کە لە رێگەی تاقیکردنەوە و هەڵەی زۆرەوە گەیشت بەوەی کە چۆن بتوانێت درۆن-ێک هەڵبدات و گوتی:
"لەم نێوەندەدا زۆر هەڵەم دەکرد، ئەو درۆن-ەی دروستم کردووە هیچ جیاوازیەکی نییە لەگەڵ ئەوانەی لە بازاڕدا دەفرۆشرێن. بە هۆی ئەو رێکخستنەوەیەی بۆم داناوە ماوەی مانەوەی لە ئاسماندا زیاتر. دەتوانین قورسایی زیاتری پێ هەڵگرین. نزیکەی ٩٠٠ مەتر بەرز دەبێتەوە، پێنج کیلۆمەتر دەفڕێت. بە هۆی رێکخستنەوەیەک کە بۆم داناوە، ئەگەر پاتریەکەی تەواو بوو، یان پەیوەندی لەگەڵ کۆنتڕۆڵدا پچڕا، ئەوا دەچێتە ئەو شوێنەی کە هێڵی بۆ کێشاوە یان ئەو پێگەیەی بۆت دیاریی کردووە.