Mehmet Şah Yılmaz,Rewa Mahmood Hasan
04 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2019
دیاربەکر - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شارۆچکەکانی لیجە و هازرۆی سەربە دیاربەکر لە ٤١ ناوچەی جیاوازدا دەست بەسەر شەش ملیۆن ٥٦ هەزار و ٥٨٦ رەگی شادانەدا و ٥٣٠ کیلۆگرام هێرۆییندا گیرا.
لە راگەیەندراوێکی پارێزگای دیاربەکردا هاتووە:
"لە دووی ئەیلوولدا و لە کاتژمێر٢١:٠٠ تیمەکانی کۆماندۆی جەندرمە، بە بەشداری پارێزەرانی ئەمنی و تیمەکانی ئاسایشی ناوخۆ، ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا و رۆژی سێی ئەیلوول کاتژمێر ٢٢:٠٠ بە سەرکەوتوانە ئۆپەراسیۆنەکە کۆتایی هاتووە. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لەنێو زەویوزارەکاندا توانرا لە ٤١ خاڵی جیاوازدا کە شاردرابوونەوە، شەش ملیۆن و ٥٦ هەزار و ٥٨٦ رەگی شادانە دەستی بەسەردا بگیرێت. کە ئەمە گەورەترین ئۆپەراسیۆنە تا ئێستا ئەنجام درابێت".