Sangar Hamad Azeez
31 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2016
شەوی رابردوو، فڕۆکەکانی جەنگی سوپای تورکیا بۆردومانی حەشارگە و جبەخانەکانی چەکدارانی پەکەکەیان کرد لە ناوچەکانی دەورووبەری شارۆچکەی چوکورجە سەربە پارێزگای هەکاری.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە: "شەوی رابردوو فڕۆکەکانی جەنگی سوپای تورکیا لە کاتژمێر ١٨:٥٦ تا کاتژمێر ٢٠:٢٢ خولەک ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر چەکدارانی پەکەکە لە دەورووبەری شارۆچکەی چوکورجە سەربە پارێزگای هەکاری ئەنجامدا".
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ١٠ چەکداری پەکەکە کوژران، هەروەها ژمارەیەک جبەخانە و حەشارگەکانیان وێران کران.