Muhammet Kurşun
31 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2016
وه‌زیری كاروباری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا لە حکوومەتی توركیا، عومه‌ر چه‌لیك میوانی دێسکی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵوە و وه‌ڵامی پرسیاره‌كان له‌باره‌ی مژارەکانی رۆژهڤەوه ده‌داته‌وه.
عومه‌ر چه‌لیك له‌باره‌ی جموجووڵه‌كانی پهیهدهوە له باكووری سووریا، رایگه‌یاند: "جموجووڵه‌كانی په‌یه‌ده له باكووری سووریا له‌به‌رژه‌وه‌ندیی كورداندا نییه. به‌ڵكو ده‌ستكه‌وتی رێكخراوێكی تیرۆرستییه".
چه‌لیك لە درێژه‌ی روونکردنەوەکانیدا گوتی:"ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه قبوڵناكه‌ین كه گوته‌بێژی هه‌ندێك له وڵاتانیش ده‌یڵێن ' توركیا له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كاندا ئاگربه‌ستیان راگه‌یاندووه' كه مه‌به‌ستیان په‌یه‌ده‌یه. كۆماری توركیا وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ و شه‌رعییه. ناكرێت به‌جۆرێك نیشانبدرێت كه له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی تیرۆریستیی هاوسهنگبكرێت و وا لێكبدرێته‌وه كه رێككه‌وتنیان لهنێواندابێت".