Ramal Mahmood
31 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2016
- تیمی رۆژنامەوانی ئاژانسی ئانادۆڵو، گرتەی ڤیدیۆیی دوا خاڵی هێزەکانی سوپای سووریای ئازاد لەناوچەی رۆژهەڵات کە جاسور چایە، بڵاوکردەوە.
- هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بە درێژایی رێگا رێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتووەتە بەر.
- هێزەکانی سەربە سوپای ئازاد لەنزیکترین خاڵیان لە تیرۆریستان بە کامێرا چاودێری جموجۆڵی تیرۆریستان دەکەن.
لەمیانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان لە ناوچەی جەرابلوس، هێزەکانی سەربە سوپای سووریای ئازاد گەیشتوونەتە جاسور چای و بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە دەروازەی گوندەکانی خاڵی پشکنینیان داناوە. لەنزیکترین خاڵیشیان لە تیرۆریستان بە کامێرا چاودێری جموجۆڵی تیرۆریستان دەکەن.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات بەهاوبەشی تیمی تایبەتی سوپای تورکیا و هێزی ئاسمانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەناو ئەو ناوچەیەی خاکی سووریا کە هاوسنوورە لەگەڵ تورکیا بەردەوامی هەیە.
لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانی سەربە سوپای سووریای ئازاد جەرابلوسیان لە داعش پاککردوەوە و لە دەسپێکی ئۆپەرسیۆنەکەوە لە ٢٤ی ئەم مانگە تاکو ئێستا ٤٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە لە داعش پاککراوەتەوە. سوپای سووریای ئازاد ئاسایشی ناوچەکان لە رۆژهەڵات لەشوێنی یەکگرتنەوەی رووباری فورات ناوچەی ساجور چای و لە رۆژئاواش گەڕەکەکانی زەهیرییا و یاقوبیان حەسەن ساغر دەپارێزن.
تیمی رۆژنامەوانی ئاژانسی ئانادۆڵو، گرتەی ڤیدۆیی دوا خاڵی هێزەکانی سوپای سووریای ئازاد لەناوچەی رۆژهەڵات کە جاسور چایە، بڵاوکردەوە.
هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بە درێژایی رێگا رێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتووەتە بەر. هێزەکان لە دەروازەی گوندەکان خاڵی پشکنینیان داناوە و هەندیک خانووشیان پشکنیووە.
ئەندامانی سوپای سووریای ئازادی بۆ ئەوەی پێشبگرن لە هەر بۆسەیەکی دانراو لەپێشڕەوەیەکانیان لەبری بەکارهێنانی رێگای هاتوچۆ بەسەر زەویدا پێشڕەوییان کردووە و بەمجۆرەیش گەیشوونەتە شوێنی یەکگرتنەوەی رووباری فورات لە ناوچەی جاسور چای، کەمێک لەولاتری ئەم ناوچەیە لەژێر دەستی ئەندامانی پەیەدە-پەکەکە-یە. جموجۆڵی چەکدارانی پەکەکە لە گردێکی نزیکی ئەم ناوچەیە دەبینرێت.
ژمارەیەک لە هێزەکانی سوپای سووریای ئازاد دوای کۆنترۆڵکردنەوەی هەندیک ناوچە هەندێک ئامانجی گومانلێکراویان لە دوا خاڵەکانی کە کۆنترۆڵکراونەتەوە، پێکاوە.