Sangar Hamad Azeez
31 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2016
بەهۆی بوونی گومانلێکراوێک بەشیکی فڕۆکەخانەی شاری فرانکفۆرت ناوەڕاستی رۆژئاوای ئەڵمانیا چۆڵکرا.
میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویان کردەوە کە بە گومانی بوونی بۆمب پۆلیسی ئەڵمانیا، تێرمیناڵی ژمارە یەکی فڕۆکەخانەی شاری فرانکفۆرتی چۆڵ کرد.
راگەیەنرا کە بههۆی تێپهڕبوونی گومانلێکراوێک به خاڵێکی ئهمنییدا بەر لهوهی پشكنینی تهواوی بۆ بكرێت و تێكهڵبوونی به خهڵكهكه، بهشێك له فڕۆكهخانهی شاری فرانكفۆرت چۆڵكرا.
هاوکات هیچ بۆمبێك لەو بەشەی کە چۆڵکراوە نەدۆزرایەوە و دووبارە تەواوی گەشتیاران براونەتەوە خاڵی پشکنین و پشکنینیان بۆ کرایەوە.