Rewa Mahmut Hasan
31 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2016
ئەردۆغان بەبۆنەی جەژنی سەرکەوتن کە دەكەوێتە رێکەوتی ٣٠ ی ئاب خوانێکی لە کۆشکی کۆماری رێکخست و گوتەیەکی پێشکەش کرد.
سەرەتا ئەردۆغان باسی لە رووبەڕووبوونەوەی گروپی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی کرد و باسی لەو ناپاکیە کرد کە ئەندامە خزێنراوەکانی فەتۆ لەناو سوپادا لە شەوی ١٥ی تەمووز ئەنجامیان دا و سوپای تورکیای بێبەری کرد لەو جۆرە كارانە و داواشی کرد کە سوپا و سەربازەکان خۆیان بەدوور بگرن لە نەوی کردن، لەکاتێکدا میللەت لە ١٥ی تەمووزدا دژی ئەندامانی ناپاکی نیشتیمانی فەتۆ لەناو سوپادا بەرخودانیان کرد .
ئەردۆغان گوتی: "رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، گروپی تیرۆریستی پەکەکە، داعش کە ئاین بەکاردەهێنن، پەیەدە و یەپەگە لە باکووری سووریا لەژێر ناوی جیاوازدا سەرقاڵی ناپاکین،بەڵام ئەمانە تەنیا وەک دڵۆپێکن لەناو دەریا. ئێمە باش دەزانین کە ئەو سەرمایانەی لە پشت رێکخراوی تیرۆیستیەوەن کێن. لێرەوە دەڵێین ئەو ئاگرەی ئەمڕۆ ئێمە دەسوتێنێت، سبەینێ ئێوە دەستوتێنێت. ئێمە بەردەوام دەبین لە رووبەڕووبوونەوەمان لەگەڵ ئەو رێکخراو تیرۆریستیانە لەچوارچێوەی یاساکاندا.