توركيا

هەرەسی بەفر ڕێگای وشکانی هەکاری-چوکورجای داخست

تیمەکان دەستیان بە کار کرد بۆ ڕاماڵینی بەفری کەڵەکەبووی سەر ڕێگاکە.

Sayim Harmancı  | 19.03.2024 - نوێکردنەوە : 24.03.2024
هەرەسی بەفر ڕێگای وشکانی هەکاری-چوکورجای داخست

Hakkari

هەکاری - AA

بەهۆی هەرەسی بەفرەوە، ڕێگای وشکانیی نێوان هەکاری-چوکورجا داخرا.

دوو ڕۆژە بارینی بەفر لە پارێزگای هەکاری کاریگەرە و، لە نزیک تونێلی ناوچەی دەپین هەرەسی بەفر ڕوویدا.

بەهۆی ئەو ڕووداوەوە تیمەکانی ڕێگای وشکانی و شارەوانی ڕەوانەی ناوچەکە کران و، دەستیان بە ڕاماڵینی بەفری سەر ڕێگاکە کرد.

تیمەکانی پۆلیس، جەندرمە و تیمی ڕێگای وشکانی ڕێوشوێنیان لە ناوچەکە گرتەبەر و تیمەکانی ئافادیش خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە دژ بە هەر ئەگەرێکی نەخراوزراو.

لە هەردوو بەری شەقامەکە کە نزیکەی ١٠ مەتر بەفر کەڵەکە بووە، ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل لە چاوەڕوانیدان.

قەدری گوندوز کە شۆفێری تانکەری سووتەمەنيیە و لە مووشەوە هاتووەتە ناوچەکە، باسی لەوە کرد کە کەتەکانی بەیانی زوو گەیشتووەتە ناوچەکە و بەهۆی هەرەسی بەفرەوە ناچاربووە چاوەڕێ بکات.

گوندوز ئاماژەی بەوە کرد کە تیمەکان بەردەوامن لەسەر هەوڵەکانیان بۆ کردنەوەی ڕێگاکە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın