Mehmet Tosun
23 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2016
هێزی ئاسمانیی سوپای توركیا، چه‌ند هێرشێكی له ناوچه‌ی مه‌تینی ناو سنووری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دا و چه‌ند پێگه‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ی كرده ئامانج.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان وه‌رگیراوه، دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییانه‌ی به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌نێوان سه‌عات 4 و 28 خولهك بۆ 5 و 34 خوله‌كدا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا چه‌ند هێرشێكیان له ناوچه‌ی مه‌تین ئه‌نجام داوه.
لههێرشهكاندا پێنج پێگه‌ی په‌كه‌كه له حه‌شارگه و عه‌مباری چه‌ك و ئه‌شكه‌وت ته‌قێنراونه‌ته‌وه.