Sarmand Hameed
23 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2016
دانیشتوانی ناوچه‌ی سووری دیاربه‌كر، كاردانه‌وه‌یان نیشاندا به‌رامبه‌ر بە سه‌ردانی شاندی هه‌ده‌په بۆ ناوچه‌كه‌یان كه هه‌ریه‌ك له بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په ئیدریس باڵوكهن، په‌رله‌مانتارانی دیاربه‌كری پارته‌كه نورسێل ئایدۆغان و سیبێل یغیتئاڵپ-یان له‌نێودابوو.
باڵوكهن كه به یاوه‌ری په‌رله‌مانتاران ئایدۆغان و یغیتئاڵب و ئه‌ندامانی هه‌ده‌په و ده‌به‌په سه‌ردانی ناوچه‌ی سووری دیاربه‌كری كرد و ویستی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دانیشتوان و كاسبكارانی ناوچه‌كه بكات، رووبه‌ڕووی ره‌خنه بوویه‌وه.
كاسبكارێك باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه زۆربه‌ی كاسبكارانی ناوچه‌كه دووكانه‌كانیان داخستووه و بێ ئیش ماوه‌نه‌ته‌وه و گوتی: "ئێزدی و سووریه‌كان هاتنه ئێره، ئێمه به ده‌میانه‌وه چووین. ئایا كێ به‌ده‌م كاسبكارانی ناوچه‌ی سووره‌وه چوو؟ هه‌موو شتێكمان له‌ده‌ستدا، به‌ڵام كێ خۆی كرده خاوه‌نمان؟ ئێمه به ده‌م خۆمانه‌وه ناچین، به‌ڵام به‌ده‌م كه‌سانی دیكه‌وه ده‌چین. له شوین كاره‌كه‌مدا 25 كه‌س كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی بێ بازاڕیه‌وه به‌م نزیكانه دووكانه‌كه‌م داده‌خه‌م".
دوای ئه‌وه‌ی شانده‌كه سه‌ردانی گه‌ڕه‌كی دابانئۆغڵوی كرد، رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی بوویه‌وه.
لای خۆیانه‌وه دانیشتوانی ناوچه‌كه باسیان له‌وه كرد كه به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه بێ ماڵ و حاڵ و بێ كار ماونه‌ته‌وه.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، باڵوكهن باسی له‌و رووداوانه كرد كه پاش قۆناغی چاره‌سه‌ری سه‌ریانهه‌ڵداوه و گوتی: "ئەگه‌ر ناخیشمان بسوتێت هه‌ر به پێوه ده‌مێنینه‌وه و خه‌بات ده‌كه‌ین دژ به‌و سته‌مه‌ی له گه‌له‌كه‌مان ده‌كرێت. ئه‌و سته‌مه له‌ناوده‌به‌ین و خۆمان ساڕێژی برینه‌كانمان ده‌كه‌ین".