پەرلەمانی توركیا
وەزیری ناوخۆی توركیا ئەفكان ئاڵا لەمیانی كۆبوونەوەی كۆمیسیۆنی بودجەی پەرلەمانی توركیا بۆ تاوتوێ كردنی بودجەی وەزارەتەكەیان بۆ ساڵی ٢٠١٥ وەڵامی پرسیارەكانی پەرلەمانتارانی دایەوە.
سەرەتا ئاڵا هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەت كردەوە كە باس لە دروست كردنی وەزارەتێك دەكەن بەناوی وەزارەتی ئاسایش ەوە و گوتی: "پرسیتان ئایا وەزارەتی ئاسایش هەیە؟ نەخێر وەزارەتێكی لەو چەشنە نییە، هیچ هەوڵێكیش نییە بۆ دروست كردنی وەزارەتێكی لەو چەشنە".
پێشتر هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاندن ئاماژەیان بەوە كردبوو كە بڕیارە لەماوەیەكی نزیكدا وەزارەتێك بەناوی وەزارەتی ئاسایش لە توركیا دابمەزرێت. هەریەك لە پارتەكانی جەهەپە و مەهەپە و هەدەپە ش دژایەتی كردنی خۆیان بۆ دامەزراندنی ئەو وەزارەتە راگەیاندبوو.