پەرلەمانی توركیا
ناجی بۆستانجی سەرۆکی لیژنەی ھەڵسەنگاندنی پرۆسەی چارەسەر و پەرلەمانتاری شاری ئاماسیای پارتی داد و گەشەپێدان رایگەیاند وەک لیژنە بڕیارماندا سەردانی نزیکەی ١٥ شار بکەین لەناویاندا شارەکانی ئەدیرنە، دیاربەکر، ئیزمیر، دەنیزلی و شڕناخ.
بۆستانجی لەم بارەوە بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی گوت، نزیکەی مانگ و نیوێک دەرفەت لەبەردەم لیژنەکە ھەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ خەڵک و ئامادەکردنی راپۆرت.
ھەروەھا رایگەیاند "لە ھەموو ناوچەکانی تورکیا کێشە ھەیە، خەڵکی مافخوراو ھەیە، ناتوانین گوێ لە ھەموو کەسێک بگرین یان نوێنەریان بین، چونکە کاتمان کەمە، بۆیە دەچینە ھەموو لایەک لە رۆژھەڵات، رۆژئاوا، باکوور و باشوور، دامانناوە سەردانی نزیکەی ١٥ شار بکەین و گوێ لە خەڵک بگرین، لەناویاندا شارەکانی ئەدیرنە، دیاربەکر، ئیزمیر، دەنیزلی وشڕناخیش ھەیە."
ناجی بۆستانجی جەختی لەوە کرد گوێ لە کەسوکاری کوژراوانی پەکەکەش دەگرن.