İsmail Çimen,Mohammed Baqi Hussein
23 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
بەبۆنەی 23ی نیسان رۆژی سەربەخۆیی نەتەوەیی و جەژنی منداڵان و نەوەد و نۆیەمین ساڵوەگەڕی كردنەوەی پەرلەمانی توركیاوە، لەبەردەم مۆنۆمێنتی ئەتاتورك لە پەرلەمان رێوڕەسمێك رێكخرا.
دوای ئەوەی لە رێوڕەسمەكەدا سەرۆكی پەرلەمان، مستەفا شەنتۆپ تاجەگوڵینەی گوڵە مێخەكی سوور و سپیی لەسەر مۆنۆمێنتی ئەتاتورك دانا، وەستانی رێز ئەنجامدرا و مارشی نەتەوەیی توركیا خوێندرا.
لە رێوڕەسمەكەدا هەریەكە لە جێگری سەركۆمار، فوئاد ئۆكتای و وەزیری خێران و كاروباری كۆمەڵایەتی، زەهرا زومروت سەلجوق و وەزیری پەروەردە، زیا سەلجوق و وەزیری وەرزش و لاوان، مەهمەت موحەڕەم قەسابئۆغڵو و وەزیری داد، عەبدولحەمیت گول و وەزیری ژینگە و شارسازی، مورات كوروم و جێگرانی سەرۆكی پەرلەمان، سورەیا سەعدی بیلگیچ و لەڤەنت گۆك و بریكارانی سەرۆكی فراكسیۆنی ئاك پارتی، محەمەد ئەمین ئاكباشئۆغڵو و جاهیت ئۆزكان، بریكاری سەرۆكی فراكسیۆنی جەهەپە، ئۆزگور ئۆزێل و پەرلەمانتاران و كارمەندانی کارگێڕی پەرلەمان ئامادەبوون.