Zafer Fatih Beyaz,Hemın Othman Mohammed
23 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی پێشووی فه‌رمانگه‌ی هه‌واڵگری توركیا، سابری ئوزون به‌تۆمه‌تی "سووكایه‌تیكردن به سهركۆمار، پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی و هاوكاریكردنی رێكخراوه‌كه" ده‌ستگیركرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری لە ئه‌نقه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه كردووە كه سه‌رۆكی پێشووی فه‌رمانگه‌ی هه‌واڵگری توركیا، سابری ئوزون به‌تۆمه‌تی "سووكایه‌تیكردن به سهركۆمار، پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی و هاوكاریكردنی رێكخراوه‌كه" له لایەن تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه رێكخراوه‌ییه‌كانی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره‌وه ده‌ستگیركراوه و له ئاسایش ئیفاده وه‌رگرتنی درێژه‌ی هه‌یه.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و دۆسیەی له‌سه‌ری كراوه‌ته‌وه له‌باره‌ی بڵاوكراوه‌یه‌ك كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئوزون به‌تۆمه‌تی "سووكایه‌تیكردن به سهركۆمار، پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی و هاوكاریكردنی رێكخراوه‌كه" له ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستگیركرا.