Hasan Namlı
22 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2019
لهچوارچێوهی لێكۆڵینهوهكان له تیرۆردا، پاش دەستگیر کردن و رەوانەكردنى بۆ دادگا سهرۆكی پێشووی گهورهشارهوانی دیاربهكر، عهدنان سهلچوك مزراكلی، بە فەرمانى دادوەر دەستبەسەر کرا.
لە چوارچێوەى ئەو لێكۆڵينەوانەى داواكارى گشتى كۆمارى لە دياربەكر بەڕێوەى دەبات، دوێنى فەرمانى دەستگیرکردن بۆ هەريەك لە سهرۆكی پێشووی گهورهشارهوانی دیاربهكر، عهدنان سهلچوك مزراكلی و سەرۆكى شارەوانى بيسميل ئۆرهان ئەياز کە لە كارەكانیان دوورخراونەتەوە، دەرچوو.
لە دادگادا، لە چوارچێوەى ئەو لێكۆڵينەوانەى داواكارى گشتى كۆمارى لە دياربەكر بەڕێوەى دەبات، بە تۆمەتى "ئەندام بوون لە رێكخراوى تيرۆريستى"، سهلچوك مزراكلی دەستبەسەر كرا و ئۆرهان ئەياز بەبڕيارى دادگا ئازاد كرا.
لێكۆڵينەوەكان لەگەڵ هەردوو سەرۆك شارەوانى كايپنار كەزبان يلماز و سەرۆك شارەوانى كۆچ كۆى رۆژدا نازلى ئێر، لە داواكارى گشتى بەردەوامە.
لە چوارچێوەى ئەو لێكۆڵينەوانەى داواكارى گشتى كۆمارى لە دياربەكر بەڕێوەى دەبات، فەرمانى دەستگيركردن بۆ چوار سەرۆك شارەوانى سەر بە هەدەپە دەرچووە. تيمەكانى بەڕێوەبەرايەتى پۆليسى شار، لە ئۆپەراسيۆنێكدا بۆ سەر ناونيشانيان هەريەك لە عدنان مزراكلى، ئۆرهان يلماز، كەزبان يلماز و رۆژدا نازلى ئێر-يان دەستگیر كرد. پاش رێكارە ياساييەكان لە پۆليس و جەندەرمە رەوانەى دادگاكران.