Kemal Ceylan
22 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2019
چۆروم - AA
باڵیۆزی پاراگوای له ئه‌نقه‌ره، كافهرینۆ ئادریان ڤاڵدێز پێراڵتا، سه‌ردانی شاره ئهنتیكییهكانی پایته‌ختی هیتییه‌كان، هاتتوشا و ئاڵاجاهۆیوك و مۆزه‌خانه‌كانی کرد كه یه‌كێكن له دێرینترین شارستانێتییه‌كانی ئانادۆڵو.
كافهرینۆ ئادریان ڤاڵدێز پێراڵتا به‌مه‌به‌ستی بینینی پاشماوه‌ی سێ هه‌زار ساڵه‌ی شارستانێتیی هیتییه‌كان كه له وانه‌كانی ئاماده‌یی خوێندوویه‌تی، له‌سه‌ر بانگێشتی به‌ڕێوه‌به‌ری بڵاوكردنه‌وه به زمانه‌كانی جیهان له ئاژانسی ئانادۆڵو، مه‌همه‌ت ئۆزتورك، سه‌ردانی چۆروم-ی كرد.
پێراڵتا به رابه‌رایه‌تی هیتیناس، ئۆزگور مه‌ریچ هه‌ریه‌ك له مۆزه‌خانه‌ی بۆغازكۆی، شوێنه‌واری هاتتوشا و په‌رستگای یازڵیكا كرد و له نزیكه‌وه هه‌ریه‌ك له به‌ردی سه‌وز، نهێنیئامێزهكانی بۆغازكۆی، ده‌روازه‌ی شێردار و ده‌رگای شاهانه‌ی بینی كه له وانه‌كانیدا له خوێندنگه خوێندبووی.
باڵیۆزی پاراگوای له شوێنه‌واره مێژووییه‌كان و مۆزه‌خانه‌كان زانیاریی له‌باره‌ی پێكهاته مێژووییه‌كان و شوێنه‌واره‌كان وه‌رگرت و گه‌شته‌كه‌ی به گه‌ڕان به ئاڵاجاهۆیوك و مۆزه‌خانه‌كاندا، ته‌واوكرد.
له دوای گه‌ڕانه‌كه له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، كافهرینۆ ئادریان ڤاڵدێز پێراڵتا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له چۆروم كه خاوه‌نی مێژوویه‌كی هه‌زاران ساڵه‌یه، گه‌شتی مێژووییان ئه‌نجامداوه.
پێراڵتا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه رۆژێكی پر هه‌ست و سۆزیان به‌ڕێكردووه و رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ شه‌ره‌فی ئه‌وه‌م هه‌بوو زانیاریی ئه‌و كتێبانه‌ی كه ٤٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خوێندوومه، به چاوی خۆم بیبینم. پاشماوه‌كانی شارستانێتییه‌ك كه هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لێره ژیاون، هێشتا لێره ده‌پارێزرێت، و به‌شێوه‌یه‌ك نیشان ده‌درێت كه ئێمه بیبینین، ئه‌مه زۆر گرنگه. سوپاسی توركیا ده‌كه‌م كه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ئێمه ره‌خساند".
تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه گرنگه شوێنه‌واره مێژووییه‌كان بپارێزرێن و بگه‌یه‌نرێنه نه‌وه‌كانی داهاتوو، راشیگه‌یاند: "له‌رووی ئه‌وه‌ی كه لاوه‌كان بزانن باووباپیرانیان له‌كوێوه هاتوون زۆر گرنگه. چونكه به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشچوون، پێویسته گه‌نجان بزانن له كوێوه هاتوون. سوپاسی هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م كه رۆڵیان له پاراستن و ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ سه‌ردانكردنی ئه‌م شوێنانه هه‌یه. ئه‌مه كارێكه كه پێویسته زۆر به وریاییه‌وه ئه‌نجامبدرێت. چونكه ئه‌و شتانه‌یە كه پێوه‌ی سه‌رقاڵن زۆر كۆن و به به‌هان. هه‌ربۆیه پێویسته به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت".
پێراڵتا باسی له‌وه‌شكرد كه پاراگوای شارستانێتییه‌كی نزیكه‌ی ٥٠٠ ساڵه و رایگه‌یاند: "لێكچوونی زۆر له‌نێوان هیتییه‌كان و ئێمه‌دا نییه به‌ڵام له رووی ئه‌وه‌ی بینینی شارستانێتیی كریستیانه‌كان كه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ژیاون وه‌ك ده‌ستپێكی مێژوو و شارستانێتیی، به‌هایه‌كی دیكه‌ی جیاوازی دایه ئه‌م گه‌شته‌ی من. سوپاسی كاك محه‌مه‌د ده‌كه‌م بۆ بانگێشت و بانگێشتكردن و میواندارییه‌كه‌ی".
له‌دوای گه‌شته‌كه، قایمقامی بۆغازكاله، یونس ئاتامان له میوانخانه‌ی مێژوویی دوڵكادیرئۆغوڵڵاری، میوانداریی هه‌ریه‌ك له پێراڵتا و ئۆزتورك-ی كرد.
ئاتامان وه‌ك یادگاریی سه‌ردانه‌كه‌ی نموونه‌یه‌كی درووستكراوه‌ی له رێككه‌وتنی ئاشتی برایه‌تی نێوان هیتییه‌كان و میسرییه‌كان، كه وه‌ك یه‌كه‌مین رێككه‌وتننامه‌ی نووسراوی مێژوو ده‌ناسرێت، به دیاری دایه پێراڵتا.