Hikmet Faruk Başer,Ramal Abdullah Mahmood
23 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2019
ئیستانبوڵ – AA
به‌بۆنه‌ی ٢٣ی نیسان جه‌ژنی منداڵان و سه‌روه‌ریی نیشتمانیی توركیاوه رێوڕه‌سمێك له‌به‌رده‌م كۆته‌ڵی كۆماری له ته‌قسیم له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی گشتیی ئیستانبوڵ، له‌ڤه‌نت یازیجی و سه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو و به‌رپرسی لقی ئیستانبوڵی جه‌هه‌په، جانان كافتانجیئۆغڵو و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی جه‌هه‌په و سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی و مامۆستا و قوتابیان به‌شدارییان له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كرد.
رێوڕه‌سمه‌كه به دانانی تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر كۆته‌ڵی كۆماری ده‌ستیپێكرد و به وه‌ستان وه‌ك رێزگرتن بۆ گیانبه‌ختكردووان و لێدانی مارشی ئیستقلال رێوره‌سمه‌كه به‌رده‌وام بوو. دوای گرتنی وێنه‌ی یادگاریش كۆتایی پێ هات.
دوای رێوڕه‌سمه‌كه نوێنه‌رانی پارته سیاسییه‌كانیش تاجه‌گوڵینه‌یان له‌سه‌ر كۆته‌ڵی كۆماری دانا.