Zafer Fatih Beyaz,Hemın Othman Mohammed
16 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی لێكۆلینه‌وه له رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب (فه‌تۆ/په‌ده‌یه)، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 85 گومان‌لێكراو ده‌ركرا و ئه‌و كه‌سانه‌شیان له‌نێودایه كه له وه‌زاره‌تی وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی هه‌بوون به‌و رێكخراوه تیرۆریستیه ده‌ركراون.
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆسه‌ر ئه‌و گومانلێكراوانه 40 كه‌سیان ده‌ستگیركرا و، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئیفاده‌كانیان ره‌وانه‌ی ئاسایش كران، كاره‌كان درێژه‌ی هه‌یه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌وانی دیكه.
گومانلێكراوان له به‌كارهێنه‌رانی به‌رنامه‌ی په‌یوه‌ندی نهێنی رێكخراوه‌كه "ByLock" و، زۆربه‌یان به بریارنامه‌یه‌ك كه وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له كار ده‌ركراون.