Zafer Fatih Beyaz,Hemın Othman Mohammed
20 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
به هۆی په‌یوه‌ندیان به فه‌تۆوه، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ 51 كه‌س ده‌ركرد كه 36یان به‌كارهێنه‌ری به‌رنامه‌ی په‌یوه‌ندی نهێنی ByLockن و، له‌و قوتابخانانه‌دا كاریانكردووه كه به بڕیاره‌كانی ماوه‌ی باری نائاسایی كه وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت داخراون.
به پێی ئه‌و زانیاریه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره به هۆی په‌یوه‌ندییان به فه‌تۆوه بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ 51 مامۆستا ده‌ركرد كه له‌و قوتابخانانه‌دا كاریانكردووه كه به بڕیاره‌كانی ماوه‌ی باری نائاسایی كه وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت داخراون.
به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره ده‌ستیان به‌كار كرد بۆ ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوان.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌نرا كه 36 كه‌س له گۆمانلێكراوان به‌رنامه‌ی په‌یوه‌ندی نهێنی ByLockیان به‌كارهێناوه.