Bekir Bektaş
31 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2018
ئانتالیا - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ماوه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كارده‌كه‌ن بۆ ده‌ركردنی رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه له‌ودیو سنوور و گوتی: "له بنه‌ڕه‌تدا هۆكاری ئه‌و كێشه‌یه ئێمه نین، به‌ڵكو ئه‌مریكای هاوپه‌یمانمانه. پشتیوانی له رێكخراوێكی تیرۆریستیی كرد. له سووریا كاركردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه هه‌ڵبژارد. هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌بوو".
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی پارشێودا كه له لایه‌ن رێكخستنی شارۆچكه‌ی سه‌ریكی ئاك پارتی-یه‌وه رێكخرابوو، چاوش‌ئۆغڵو گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌و كێشانه كرد كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌باره‌ی یه‌په‌گه هه‌یانه و گوتی: "ماوه‌یه‌كی دیاریكراوه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كارده‌كه‌ین بۆ ده‌ركردنی رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه له‌ودیو سنووره‌كه‌مانه‌وه. له بنه‌ڕه‌تدا هۆكاری ئه‌و كێشه‌یه ئێمه نین، به‌ڵكو ئه‌مریكای هاوپه‌یمانمانه. پشتیوانی له رێكخراوێكی تیرۆریستیی كرد. له سووریا كاركردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه هه‌ڵبژارد. هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌بوو. له ئێستادا هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌مریكا له‌و هه‌ڵه‌یه بگێڕینه‌وه. چونكه بۆ وڵاتێك كه به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بێته‌وه، هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی تیرۆریستیی له‌م جۆره، پێچه‌وانه‌ی خۆیه‌تی. هه‌روه‌ها له‌ده‌ستدانی هاوپه‌یمانێكی وه‌ك ئێمه، بۆ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان لاوازییه. چونكه توركیا هاوپه‌یمانێكی متمانه‌پێكراوی ناوچهكهیە و خاوه‌ن دووه‌م به‌هێزترین سوپایه له‌نێو ناتۆدا و خاوه‌ن قسه‌ی خۆیه‌تی و له پێناو چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا هه‌وڵده‌دات و خاوه‌ن رۆڵی گرنگه له پێناو ئاشتی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌دا. پێویسته هیچ كه‌س هاوپه‌یمانێكی له‌م جۆره له‌ده‌ستنه‌دات. ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیشی بدات زیانه‌كه‌ی بۆ خۆییه‌تی نه‌ك ئێمه. ئێمه بێ بژارده و بێ جێگره‌وه نین. پێویستمان بە هیچ كه‌سیش نییە. مل بۆ هیچ كه‌سیش كهچناكهین. ئیدی ئه‌م گه‌له به‌ئاگاهاتووه‌ته‌وه. ئیدی توركیایه‌كی نوێ هه‌یه. پێویسته هه‌مووان ئه‌مه بزانن".