Mümin Altaş,Ramal Abdullah Mahmood
31 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
لیستی کاندیدانی یهكلاییبۆوه بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی ٢٧ه‌مینی په‌رله‌مانی توركیا كه رۆژی یه‌كشه‌ممه رێككه‌وتی ٢٤ی حوزه‌یران ئه‌نجام ده‌درێت له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوكرایه‌وه.
دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا دوای لێكۆڵینه‌وه له‌و تانانه‌ی له سه‌ر کاندیدەکان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاراسته‌یان كرابوون، بڕیاری خۆیدا.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دامه‌رزاوه‌ی هه‌ڵبژاردن پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، پارتی گه‌لی كۆماری، پارتی دیموكراتی گه‌لان، پارتی دۆزی ئازاد، ئییی پارتی، پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، پارتی سه‌عاده‌ت و پارتی وه‌ته‌ن به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن.
هاوکات له سه‌رتاسه‌ری توركیادا، ٦٨ کەسی سه‌ربه‌خۆ خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا كاندید كردووه.