Sangar Hamad Azeez
30 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان رایگه‌یاند: "ژمارەی وەزارەتەکان، تێکەڵکردنەوەی ئەو دام و دەزگایانەی کە کارەکانیان لەیەک نزیکن، زیادکردنی کارمەندانی کەرتی گشتی، ئەو بابەتانە دوای هەڵبژاردن جێبەجێ دەکرێن".
ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار ئەنجامدرا، ئێوارەخوانێکی رێکخست و تیایدا گوتارێکی پێشکەشکرد.
ناوبراو تیشی خستە سەر سیستەمی حکوومەتی سەرۆکایەتی کۆمار و گوتی: "سیستەمی حکوومی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمان بە یاسا دەکەین یەک دەسەڵات".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئەو پارتەی کە زۆرینەی پەرلەمان به‌ده‌ست ناهێنێت ناتوانێت حکوومەت پێکبهێنێت، گریمان توانی حکوومەت پێکبهێنێت، بەڕێوەبردنی کارەکان ئەستەم دەبێت".
لە درێژەدا ئەردۆغان گوتی: ''سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی له جیهان و ناوچه‌كه‌ماندا، گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌یه، ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ سه‌رخستنی ئامانجه‌كانی وڵاته‌كه‌مان. وه‌رن با هه‌موومان كه‌ڵك له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرین. وه‌رن با هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه توركیا بگه‌یه‌نینه ئامانجه‌كانی ٢٠٢٣. وه‌رن با به‌یه‌كه‌وه بونیادی وڵاته‌كه‌مان بۆ ساڵانی ٢٠٥٣ و ٢٠٧١ دابنێین. به‌م هۆیه‌وه‌یه كه داواكاری پێكهێنانی په‌رله‌مانێكی به‌هێز، حكوومه‌تێكی به‌هێز، توركیایه‌كی به‌هێز له هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یران ده‌كه‌ین''.
هەر سەبارەت بە بابەتەکە ئەردۆغان گوتی: "لە بارودۆخێک کە شتەکان بە یاسا لە شوێنی خۆیان دانرابن، کارەکانی دادگا بەشێوەیەکی بێ لایەنانه ئاسان تر دەبێت".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان ئامادەیی حکوومەتەکەی نیشاندا بەرامبەر بەو کەسانەی کە لەمپەر دەخەنە بەردەم وڵاتەکەی و گوتی: "سوورین لەوەی کە لەهەموو کات و قۆناغێک ئامادە بین بەرامبەر بەو کەسانەی کە دەیانەوێت بەر لە پێشکەوتنی وڵاتەکەمان بگرن".