Yılmaz Kazandıoğlu,Ramal Abdullah Mahmood
31 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2018
هه‌كاری – AA
وێڕای بەرزی و نزمی رووی زه‌وی ناوچەکە، ١١٠ كیلۆمه‌تر له ٢٠٣ كیلۆمه‌تره‌كه‌ی هێڵی گازی سرووشتی هه‌كاری ته‌واو بووه كه له ساڵی رابردووه‌وه ده‌ستكراوه به‌و پڕۆژه‌یه.
ساڵانێكی زۆره هاووڵاتییانی هه‌كاری به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی راكێشانی هێڵی بۆڕی گازی سرووشتین بۆ شاره‌كه‌یان. دوای وه‌رگرتنی ته‌نده‌ریش له لایه‌ن كۆمپانیای هاوبه‌شی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و هێڵه‌كانی بۆڕی له ساڵی رابردووه‌وه ده‌ستكراوه به جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه و ١١٠ كیلۆمه‌تر له كۆی ٢٠٣ كیلۆمه‌تری هێڵه‌كه ته‌واوكراوه. پلان بۆ ئه‌وه‌ش داندراوه تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یش ته‌واو بكرێت و تاقی بكرێته‌وه.
بریكاری سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌كاری، جونه‌ید ئێپجیم به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ژینگه و شارسازی توركیا له ساڵی ٢٠١٧، هه‌كاری یه‌كێكه له‌و شارانەی كه ههوایهكهیان زۆر پیسه و گوتی: "له رێگای ته‌واوبوونی ئه‌و پڕۆژه‌وه هه‌وای شارهكهشمان پاك ده‌بێته‌وه".