Şerife Çetin
10 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2021
ئەنقەرە- AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو پشتگیری تورکیای بۆ گەلی فەڵەستین دووپاتکردەوە.
مەولود چاوشئۆغڵو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "توندوتیژییەکانی ئیسرائیل بەرامبەر مرۆڤە بێتاوانەکانی مزگەوتی ئەقسا کۆتاییان نایەت".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو جەختی لەوەشکردوەتەوە کە ئەو کەسانەی لەبەرامبەر ئەم دڕندایەتییەدا دەنگیان لێوە نایەت، پێویستە باس لە قۆناغی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش نەکەن.
مەولود چاوشئۆغڵو باسی لەوەشکردووە کە بەردەوام دەبن لە بوون بە دەنگی خوشک و برا فەڵەستینییەکان و بەرگریکردن لە مافەکانیان.