Emre Aytekin
10 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌وکەسانه‌ی کە به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه له سه‌رتاسه‌ری جیهان گیانیان له‌ده‌ستداوه، سێ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە ماڵپه‌ڕی Worldometers كۆی كردوونه‌ته‌وه، تا ئێستا سێ ملیۆن و ٣٠٦ هه‌زار و ٤٨٦ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه له جیهان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
زۆرترین ژمارەی گیانله‌ده‌ستدان له ئه‌مریكا تۆماركراوه و ٥٩٥ هه‌زار و ٨١٢ كه‌س له‌وێ به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه. به دوای ئه‌مریكایشدا به گیانله‌ده‌ستدانی ٤٢٢ هه‌زار و ٤١٨ كه‌س به‌ڕازیل له ریزی دووه‌م و به گیانله‌ده‌ستدانی ٢١٨ هه‌زار و ٩٨٥ كه‌سیش هیندستان له ریزی سێیه‌مدا دێت.
تا نۆی ئایاریش ٤٣ هه‌زار و ٧٩ تووشبووی كۆرۆنا له توركیا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له كاتێكدا له سه‌رتاسه‌ری جیهان ١٥٨ ملیۆن و ٩٩١ هه‌زار حاڵه‌ت تۆماركراون، ١٣٦ ملیۆن و ٥٦٠ هه‌زار و ٨٣٢ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
هێشتا ١٩ ملیۆن و ١٥١ هه‌زار و ٥١٢ تووشبوو چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.