Tolga Özgenç,Mohammed Baqi Hussein
29 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2018
باكو - AA
یه‌كێك له داواكراوانی فه‌تۆ به‌ناوی مه‌همه‌ت گه‌له‌ن كه پیشەی مامۆستایه‌تییه، له ئازه‌ربایجان له‌لایه‌ن ده‌زگای میتی توركیاوه ده‌ستگیركرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، میت له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رده‌وامه دژی فه‌تۆ و ماوه‌یه‌كه چاودێریی گه‌له‌ن ده‌كات.
گه‌له‌ن كه له خوێندنگه‌كانی فه‌تۆ كاری ده‌كرد كه دوای هه‌وڵی كوده‌تای 15ی تهمووز چالاكییه‌كانیان كۆتایی پێهێنراوه، له‌كاتێكدا ده‌ستگیركراوه كه هه‌وڵیداوه به پاسپۆرتی ساخته خۆی بگه‌یه‌نێته وڵاتی بێلاڕووس. دوای ئه‌وه‌ی گه‌له‌ن به‌پێی یاساكانی بێلاڕووس راده‌ستی ئازه‌ربایجان كرایه‌وه، ده‌زگای میت له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوودا ده‌ستگیریكرد.
گه‌له‌ن دوای ده‌ستگیركردنی به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆرستیی چه‌كدار" له ئازه‌ربایجان، ره‌وانه‌ی توركیا كرا.