Ferdi Türkten,Mohammed Baqi Hussein
29 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
رۆژژمێری ئاماده‌كاریی هه‌ڵبژاردنی خۆجێی توركیا كه بڕیاره 31ی ئازاری 2019 ئه‌نجامبدرێت، له 1ی كانوونی دووه‌مه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
به‌پێی رۆژژمێرهكه، رۆژی 2ی كانوونی دووه‌م ناوی ئه‌و پارتانه ئاشكرا ده‌كرێت كه ده‌توانن به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ن.
لیستی ناوچه‌ی موختاره‌كان له رۆژی 4ی كانوونی دووه‌م كاتژمێر 8:00ی به‌یانییه‌وه تا 17ی كانوونی دووه‌م كاتژمێر 5:00ی ئێواره به‌هه‌ڵواسراوی ده‌مێنێته‌وه.
پێویست ده‌كات له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی نه‌خۆشن یان خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تن، له‌ڕێگه‌ی كه‌سوكاریانه‌وه فۆڕمی داواكردنی سندووقی گهڕۆكیان بۆ پڕبكرێته‌وه.
27ی كانوونی دووه‌میش شوێن و ژماره‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر فۆڕمی ده‌نگدان له‌ڕێگه‌ی تیروپشكه‌وه دیاریده‌كرێت.
پارته سیاسییه‌كانیش 19ی شوبات لیستی ناوی كاندیده‌كانیان راده‌ستی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن. 22ی شوبات لیستی كاتیی ناوی كاندیده‌كان ئاشكراده‌كرێت و 3ی ئازاریش لیستی كۆتایی ناوی كاندیده‌كان ئاشكراده‌كرێت.
پڕۆپاگه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردن له 21ی ئازاره‌وه ده‌ستپێده‌كات و 30ی ئازار كاتژمێر 6:00 ئێواره راده‌گیرێت.