یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا گه‌یشتنه سنووری سووریا و توركیا
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی ٣٠٠ پۆلیسی سه‌ربازی رووسی گه‌یشتوونه‌ته سنووری سووریا و توركیا.
Moskova
مۆسكۆ – AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی ٣٠٠ پۆلیسی سه‌ربازی رووسی گه‌یشتوونه‌ته سنووری سووریا و توركیا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی له میانی لێكتێگه‌یشتنی توركیا و رووسیا له سۆچی یه‌كه ره‌وانه‌كراوه‌كان گه‌یشتوونه‌ته سنووری سووریا و توركیا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دراوه كه پۆلیسی سه‌ربازی رووسی رۆڵ ده‌بینین بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ٣٠ كیلۆمه‌تر له سنووری توركیا دووربخه‌نه‌وه و نووسیوویه‌تی: "٣٠٠ پۆلیسی سه‌ربازی سوپای رووسیا له كۆماری چیچان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئه‌ركی تایبه‌ت گه‌یشتوونه‌ته سووریا".
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه كه رووسیا زیاتر له ٢٠ ئۆتۆمبێلی گوللـه‌نه‌بڕ ره‌وانه‌ی بنكه‌ی ئاسمانی سه‌ربازی حەمێمیم ده‌كات له سووریا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن