Mesut Varol,Ahmet Okur,Sabri Yıldırım,Yılmaz Kazandıoğlu,Ramal Abdullah Mahmood
29 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2018
وان – AA
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی رووی له رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو كردووه رێگای ٣٣٧ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی وان، به‌دلیس، مووش و هه‌كاری داخراون.
ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه رێگای هاتوچۆی ١٩٣ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له پارێزگای وان، ٤٠ گوند له مووش، ١٥ گوند له به‌دلیس و ٦٧ ئاوایی و ٢٢ گوند له هه‌كاری داخستووه.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش له هه‌ر چوار پارێزگاكه هه‌وڵه‌كانیان چركردۆته‌وه بۆ راماڵینی به‌فری سه‌ر شه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به‌ڕووی هاتوچۆدا.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی وان رایگه‌یاندووه كه تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی ٧١ رێگایان له‌و پارێزگایه راماڵیووه و رێگاكانیان به‌رووی هاتوچۆدا كردوونه‌ته‌وه.