Göksel Cüneyt İğde,Mohammed Baqi Hussein
29 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2018
ئاگری - AA
شه‌ش سه‌رنشینی مینی پاسێك كه سیانیان منداڵی نه‌خۆش بوون و به‌هۆی به‌فره‌وه له شارۆچكه‌ی دۆغوبایه‌زید گیریان خواردبوو، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئیداره‌ی تایبه‌تی شاره‌كه‌وه رزگاركران.
دوای ئه‌وه‌ی له كێڵگه‌ی سامانلیی سه‌ربه گوندی بهزرخانه كه 60 كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌ی دۆغوبایهزیدهوه دووره، په‌یوه‌ندی به ئیداره‌ی تایبه‌تی ئاگرییه‌وه كرا تا به‌هانای سێ منداڵیانه‌وه بچن كه نه‌خۆشكه‌وتوون و رێگاكانیش به‌هۆی به‌فره‌وه داخراوه، تیمه‌كان به‌هانایانه‌وه چوون.
تیمه‌كانی سه‌ربه ئیداره‌كه به شۆفڵ و گرێده‌ره‌وه دوای شه‌ش كاتژمێر كاركردن توانییان رێگاكه به‌ڕووی هاتووچۆدا بكه‌نه‌وه.
دوای كردنه‌وه‌ی رێگاكه مینی پاسێك به شه‌ش سه‌رنشینه‌وه كه سیانیان منداڵه نه‌خۆشه‌كان بوون، به‌هۆی كاریگه‌ریی به‌فربارینی به‌رده‌وامه‌وه، له نزیك گوندی ساریبییك گیری خوارد.
تیمه‌كان سه‌رله‌نوێ به‌مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوونی مینی پاسه‌كه و سه‌رنشینه‌كانی، ده‌ستیان به هه‌وڵه‌كانیان كرده‌ووه و رزگاریان كردن.
دواتر منداڵه‌كان گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی دۆغوبایه‌زید و له‌ئێستادا باری ته‌ندروستییان باشه.