Mümin Altaş,1 23
16 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە – AA
لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی سوپای تورکیا لە گوندەوارەکانی قەزای ئەلشەکیرت سەر بە پارێزگای ئاگری، سێ تیرۆریست کوژران.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند، دوێنێ دوای دەستنیشانکردنی شوێنی ژمارەیەک تیرۆریست لە گوندەوارەکانی قەزای ئەلشەکیرت سەر بە پارێزگای ئاگری کە لە ئامادەباشی دابوون بۆ هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی ئەنجام دا.
لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەکەدا، سێ تیرۆریست کوژران و پەناگەیەکیان خاپوور کرا.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەو فڕۆکانەی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشدارییان کرد، بە سەلامەتی گەڕانەوە بنکەکانیان.