Sabri Yıldırım
19 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2021
مووش – AA
به‌هۆی ئه‌و به‌فربارینه‌ی دوو رۆژه پارێزگای مووشی گرتووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك خانووی ئه‌و گوندانه‌ی کە ده‌كه‌ونه بهرزایییهكانی پارێزگاکه، كه‌وتوونه‌ته ژێر به‌فر.
به‌هۆی به‌فربارینی زۆره‌وه ژماره‌یه‌ك له خانووه یه‌ك نهۆمییهكانی گوندی یوكارییۆنگاڵی كه ٦٠ كیلۆمه‌تر له شاری مووشه‌وه دووره، كه‌وتوونه‌ته ژێر به‌فر.
به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بوو له‌و گونده‌دا، گه‌یشتووه‌ته ٦٠ سانیتیمه‌تر و هاووڵاتییان به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ربان و ده‌ورووبه‌ری خانووه‌كانیان راده‌ماڵن و منداڵه‌كانیش یاریی بە به‌فر ده‌كه‌ن.
ئه‌یوب عومه‌ر كه یه‌كێكه له دانیشتووانی گونده‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به خاکەناز به‌فری ده‌ورووبه‌ری ئه‌و خانووانه رابماڵن كه كه‌وتوونه‌ته ژێر به‌فر.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دوو رۆژه له گونده‌كه‌یان به‌فر ده‌بارێت و گوتی: "ئێستا به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بوو گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی ٥٠ سانتیمه‌تر. ئامێری كار رێگامان بۆ ده‌كاته‌وه، به‌ڵام كۆڵانه‌كانی نێو گوند ته‌سكن و به خاکەناز پاكیان ده‌كه‌ینه‌وه. ساڵی شه‌ش مانگ له‌نێو به‌فردا ده‌بین. به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بوو گه‌یشتووه‌ته میچی خانوو".
یەکێکە دیکە لە دانیشتووانی گوندی یوكارییۆنگاڵی بەناوی مسته‌فا یۆندهن گوتی: "زستان هاتووه كه به‌فر ده‌بارێت به خاکەناز سه‌ربانه‌كان ده‌ماڵین و ده‌مانه‌وێت رێگه له‌وه بگرین به‌هۆی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ربانه‌وه خانووه‌كانمان دڵۆپه بكه‌ن".
هەروەها یه‌كێك له منداڵانی گونده‌كه بەناوی عیسا ئۆزچه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا یارییان بە به‌فر كردووه و شێرەبهفرینهیان دروست كردووه.