Fecri Barlık,Abdurrahman Binay,Ekrem Payan,Mohammed Baqi Hussein
07 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2019
شرنەخ/سێرت - AA
به هۆی به‌فر و كه‌شوهه‌وای سارده‌وه، رێگای 44 گوند له سنووری پارێزگاكانی شرنەخ و سێرت به‌ڕووی هاتوچۆدا داخران.
به هۆی ئه‌و شه‌پۆله به‌فره‌ی له دوێنێوه سنووری پارێزگای شرنەخ-ی گرتووه‌ته‌وه، شه‌ش گوندی سه‌ربه ناوه‌ندی پارێزگا، 17 گوندی سه‌ربه شارۆچكه‌ی به‌یتوشه‌باب و چوار گوندی سه‌ربه شارۆچكه‌ی ئوڵوده‌ره رێگاكانیان به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
هه‌وڵه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگای گونده‌كان به‌رده‌وامه.
هاوكات رێگای 17 گوندی سه‌ربه شارۆچكه‌كانی ئه‌روهـ، په‌رواری و شیروانی سه‌ربه پارێزگای سێرت به هۆی به‌فره‌وه به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه رێگای بهیكێنت-كارگڵی له شارۆچكه‌ی كورتاڵان كه به هۆی به‌فره‌وه به‌ڕووی هاتوچۆدا داخرابوو، كرایه‌وه.