Aişe Hümeyra Bulovalı,Mohammed Baqi Hussein
07 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
ئه‌مڕۆ كه‌ناڵی ته‌ره‌ته عه‌ره‌بی، به سیمایه‌كی نوێی و سیاسه‌تی كاركردنی نوێوه، ده‌ست به قۆناغی نوێی په‌خشه‌كانی ده‌كات.
چواری نیسانی 2010 بۆ یه‌كه‌مجار به‌ئامانجی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ جوگرافیایه‌كی 350 ملیۆن کەسی، كه‌ناڵی ته‌ره‌ته عه‌ره‌بی كرایه‌وه و له‌ئێستاشدا به‌كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری و كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی له شاره‌كانی قودس، به‌غدا، تاران، به‌یروت، عەممان، قاهیره، له‌نده‌ن، مۆسكۆ و واشنتۆن قۆناغی نوێی كاركردنی ده‌ستپێكردووه و چاودێریی پێشهاته‌كانی جیهان ده‌كات.
كه‌ناڵه‌كه ئامانجی ئه‌وه‌یه به به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای مۆدێرن و ستۆدیۆی پێشكه‌وتوو له هه‌واڵسازیی دیجیتاڵدا به‌ره‌و به كاره‌كانی بدات.
ته‌ره‌ته عه‌ره‌بی كه ره‌سول سه‌ردار ئاتاش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ده‌كات، به سیمایه‌كی نوێوه له 21 وڵاتی عه‌ره‌بی به كۆمه‌ڵێكی زۆر رۆژنامه‌نووسه‌وه چووته قۆناغی نوێی كاره‌كانی.
كه‌ناڵه‌كه جگه له گه‌شتی هه‌واڵه‌كان، فیلمی دۆكومێنتاری له‌باره‌ی جوگرافیای جیهانی عه‌ره‌بییه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه، هاوكات ئامانجیشیه‌تی توركیا زیاتر به جیهان بناسێنێت.