Mohammed Baqi Hussein
25 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم: "گۆڕانكاری خواستی هاووڵاتییە، ئێمه ناتوانین به‌ره‌نگاری ببینه‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه پێویسته ئێمه گۆڕان بكه‌ینه ناچاری. ره‌نگه ئه‌و گۆڕینی ده‌ستووره له نیوه‌ی یه‌كه‌می مانگی نیساندا، تا 20ی نیسان له واده‌یه‌كی گونجاو‌دا بكرێت. وابزانم له‌م هه‌فته‌یه‌دا واده‌كه دیاری ده‌كرێت. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه بڕیارێكه كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌یدات".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم: "(گۆڕانكاریی ده‌ستوور) له بنه‌ڕه‌تدا له‌م سیستمەی ئێستادا، پارتی ده‌سه‌ڵات هه‌رچی بڵێت، په‌رله‌مان ئه‌وه ئه‌نجامده‌دات. با یه‌كتری هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنین. به‌ڵام له سیستمی نوێ‌دا، په‌رله‌مان خاوه‌نی پێگه‌ی خۆی ده‌بێت و هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ده‌توانێت پڕۆژه‌یاسا پێشكه‌ش بكات. هێزی په‌رله‌مانتاران زیاد ده‌كات، هه‌لی ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ په‌رله‌مانتاران، زیاتر به‌ده‌م كێشه‌كانی شاره‌كانی خۆیانه‌وه بن. له‌به‌رئه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت هه‌مووی بێ بنه‌مان و بۆ سه‌رلێتێكدانی گه‌له. با گه‌له‌كه‌مان بێ خه‌م بێت. ئێمه كارێك ئه‌نجامناده‌ین كاری گه‌له‌كه‌مان سه‌خت بكات و ئایندهی بخاته مه‌ترسییه‌وه".