Tuğrul Çam
07 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا، جۆن بۆڵتن و شاندی یاوه‌ری گه‌یشتنه ئه‌نقه‌ره به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون، دوای دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له ئیسرائیل شاندی ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته ئه‌نقه‌ره و له‌نێو شاندهكهشدا سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، جۆزیف دونفۆرد و جێمس جێفری كه وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی هاوپه‌یمانی جیهانی له شوێنی بریت مه‌كگۆرك دانراوه، هەن.
شانده‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیادا تاوتوێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی فه‌تۆ و په‌كه‌كه، سیستمی به‌رگری پاتریۆت و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان ده‌كات، به‌تایبه‌تیش پرسی منبج و سووریا.